PM:01:49:21/09/2023
2368 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە سنوورەکانی ئەوروپا دژی کۆچبەرانی نایاسایی توندبکرێتەوە و چاودێری زیاتر بخرێتە سەریان.
فرانک واڵتەر شتاینمایر سەرۆکی ئەڵمانیا بەمیدیاکانی راگەیاند، پێویستە سنوورەکان دژی هاتنی کۆچبەران توندبکرێنەوە و دەبێت کۆچبەرەکان دادپەروەرانە بەسەر وڵاتاندا دابەشبکرێت کاتێک دەگەن ئەوروپا، ئەوان گەشتونەتە سنورێکی دیاری کراو لەگەڵ ئیتاڵیا لەوەرگرتنی کۆچبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست دەکات سنوورێک بۆ هاتنی
کۆچبەران دابنرێت، چونکە مەترسی لەسەر وڵاتانی رۆژئاوا زیاد دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕبردوودا، وڵاتانای
ئەوروپا و بەتایبەت ئیتاڵیا و بەریتانیا چەندین ڕێکارییان گرتووەتە بەر بۆ
بەهێزکردنی سنورەکانیان و ڕێگریکردن لە چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتانە.