سەردێڕ:

لە سێ دۆسیەی گرنگدا سودانی هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان رادەگەیەنێت

AM:08:58:20/09/2023

2828 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی سێ دۆسیەی گرنگی وەک گۆڕانی کەش و هەوا و پارەدانی ئەلیکترۆنی و رووبەڕو بوونەوەی گەندەڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەڕێوبەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە.


نوسینگە راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ ئێوارەی رۆژی سێشەممە محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئاچیم شتاینەر بەڕێوبەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوەوە سودانی جەختی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بە گشتی باس لە سێ دۆسیە کرا سەبارەت بە پەرەپێدانی لە لایەن حکومەتەوە کە سەرەکیترینیان دۆسیەی گۆڕانی کەش و هەوا بوو دواتر پرۆژە یاسای پارەدانی ئەلیکترۆنی و چاکسازی ئابووری لەگەڵ دۆسیەی رووبەرو بوونەوەی گەندەڵی و شەفافیەت لە دامەزراوە حکومییەکاندا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شتاینەر ئامادەیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی تەکنیکی لەو سێ دۆسییەیەدا دەربڕی.

باس لەوەشکراوە، ئاچیم شتاینەر جەختی لە پشتیوانیکردنی عێراق کردەوە لە پلانەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زاڵبوون بە سەر کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژە چاکسازییەکان و بەرنامەی ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی دامودەزگاکانی حکوومی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان.













گەلەری