سەردێڕ:

ناسا: هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی بونەوەری ئاسمانی نییە

PM:01:30:15/09/2023

3932 جار خوێندراوەتەوە

ناسا رایگەیاند، تەکنەلۆژیای نامۆ و نەناسراو لەبەرگەهەوادا بوونی نییە و هیچ بەڵگەیەکیش نییە بیسەلمێنێت کە بونەوەری ئاسمانی لە بەرگەهەوای زەویدا هەبن.


رۆژی هەینی، نیکۆلا فۆکس بەڕێوەبەری کارگێری هاوبەشی چالاکییەکانی ناسا بە ئاژانسی بی بی سی راگەیاند، لیژنەی بۆشایی ئاسمان لە ناسا دەتوانن بوونی زۆرینەی تەنەکان لە ئاسماندا پشتڕاست بکەنەوە، بەڵام ناتوانن بوونی دەفری فڕیوی بونەوەی ئاسمانی پشتڕاستبکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ هۆکارێک نییە بۆ گەڕان و توێژینەوە لەسەر بونەوەری ئاسمانی و زانیارییەکان بەسنین بۆ تێروانین لە بونی بونەوەری ئاسمانی .

هاوکات زانکۆی نیشتمانی ئۆتۆنۆمی مەکسیک رایگەیاندبوو، باوەڕیان بە بونی بونەوەری ئاسمانی هەیە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامی پێدەدەن بۆ دەرخستنی ئەو بونەوەرانەی کە مشتومڕیان لەنێو زانایان و خەڵکیشدا درووستکردووە.













گەلەری