وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەیەکی کەم لە کارمەندە ناپێویستەکانی لە نەیجەر دەکشێنێتەوە، بەڵام هێزەکانی لەو وڵاتەدا بە جێگیری دەمینێتەوە.
رۆژی هەینی، سابرینا سینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، وڵاتەکەی رێوشوێنێکی خۆپارێزی بۆ گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ١٠١ لە نیامێ، بۆ بنکەی ئاسمانی ٢٠١ لە ئاگادێز گرتووەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ هەڕەشەیەکی زەمینی
و توندوتیژی لەسەر سەرباز و کارمەندەکانی
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە نەیجەر نییە، وتیشی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هەندێک لە کارمەندان
و بەڵێندەرانی ئەمریکی کە مانەوەیان لە نەیجەر پێویست نەبووە ئەو وڵاتەیان
جێهێشتووە.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبودەلرەحمان
چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا و لە کۆشکەکەی گەمارۆیان
دا و تا ئێستاش لای ئەوان دەستبەسەرە.
کۆماری نەیجەر، یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، پایتەختەکەی شاری نیامێیە
و یەکەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان بۆ زۆرترین یەدەگی یۆرانیۆم و ئابوورییەکەی پشت بە
کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی دەبەستێت و زمانی فەرمی وڵاتەکە فەڕەنسییە.