سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ئەمساڵی تۆمارکرد

PM:09:55:05/09/2023

2892 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا،نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٩٠ دۆلار و ئەوەش بەرزترین ئاستی ئەمساڵییەتی.


رۆژی سێشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزترین ئاستی ئەمساڵی تۆمارکرد و گەیشتە ٩٠ دۆلار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمەریکیش گەیشتە، ٨٩ دۆلار.

دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەکە لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی بەنزیکەی ١١.٥ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کاروباری نۆژەنکردنەوەی بۆری نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا تەواو دەبێت و بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کاردەکەین.

هاوکات بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەهای دوو ملیار و ٤٦٩ ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەوەش نزیکەى ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە لەوەى هەرێم خۆى ئاشکراى کردوە.













گەلەری