دوای چوار مانگ لە مانەوەی لە بۆشایی ئاسمان کەشتیوانە ئیماراتییەکە گەڕایەوە سەر زەوی.
سایتی سکای نیوز رۆژی دوشەمە رایگەیاند ، دوای ئەوەی بۆ ئەنجامدانی ٢٠٠ تاقیکردنەوەی زانستی نێردرایە بۆشایی ئاسمان سوڵتان نەیادی کەشتیوانی ئیماراتی گەڕایەوە سەر زەوی.
کەشتیوانە ئاسمانییە ئیماراتییەکە لە رێگەی کەشتی ئاسمانی دراگۆنەوە ئەرکی 'کرو٦'ی
پێبەخشرابوو لە بۆشایی ئاسمان و رۆژی دووشەممە گەڕایەوە سەر زەوی.
ئەرکی ئاسمانی 'کرو ٦' بە یەکەم ئەرکی درێژخایەنی کەشتیوانە عەرەبەکان و
دووەم ئەرکی ئیماڕاتی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دادەنرێت لە ماوەی رابردوو لە
ناوەندی محەمەد بن راشدی بۆشایی ئاسمان دەستی پێکرد.
سوڵتان سەیف نەیادی لەدایکبووی ساڵی١٩٨١یەو لەلایەن ناوەندی محەمەد بن ڕاشد هەڵبژێردراوە بۆ وێستگەی
لێکۆڵینەوەی ئاسمانی ئیمارات، لە هەریەک لە چالاکی سپەیس ئێکس کرو٦ و ئێکسپیدێشنی
٦٩ بەشداربووە بە دووەم ئاسمانەوانی ئیماراتی دادەندرێت، یەکەم ئاسمانەوانی ئیماراتیە
بۆماوەی شەش مانگ لە بۆشایدا بمێنێتەوە .