سەردێڕ:

ئەمریکا: مسوڵمانان دەتوانن بە ئازادی بانگ بدەن و رۆژانی هەینی کۆببنەوە

PM:07:12:31/08/2023

6472 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ڕایگەیاند، مسوڵمانان دەتوانن بە ئازادیەکی زیاتر لە شاری نیویۆرک بانگ بدەن و ڕۆژانی هەینی بەکۆمەڵ نوێژی هەینی ئەنجام بدەن لە مزگەوتەکان.


ئێریک ئادەمس سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک رایگەیاند، مزگەوتەکان پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت نابێت بۆ بانگدان لە کاتی نوێژەکاندا، یان لە ڕۆژانی هەینی بۆ ئەنجامدانی نوێژی بە کۆمەڵ

ئاماژەی بەوەشکرد، نووسینگەی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشی پۆلیس لەگەڵ مزگەوتەکان کاردەکات بۆ گەیاندنی ڕێنماییە نوێیەکان و دڵنیابوون لەوەی ئەو ئامێرانەی بۆ پەخشکردنی بانگدان بەکاردەهێنرێن لەسەر ئاستی پێوانەیەکی گونجاوی دەنگ دانراون.

بەپێی ئامارە نوێیەکانی ئەمساڵ ژمارەی مسوڵمانان لە ئەمریکا ٣.٣٤ ملیۆن کەسە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتووش ئەو رێژەیە گەشەسەندنی زیاتری پێوە بەدیبکرێت.













گەلەری