بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٦٣ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی ٤٦ سەنت بەرزبووەتەوە.
رۆژی هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٩ دۆلار ٣٢ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٥٠ سەنت بەرزبووەتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق
رایگەیاند؛ لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی
نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.
لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری ناوبژیوانی
نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری
جەیهانی تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە نوسراوی وەزارەتی
نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا
دانا.