سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:12:24/08/2023

2756 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی بازاڕی نەوت لە جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ١٧ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.


رۆژی پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٨ دۆلار ٨٢ سەنتە و بەهەمان شێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند؛ لەدوای نۆژەنکردنەوەی هێلی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

لە رێکەوتی ٢٤ی ئازاری ئەمساڵ ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بڕیاری لەسەر دۆسیەی نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیادا و بڕیارەکەش لە بەرژەوەندی عێراق بوو، دواتر بە نوسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە جیهاندا دانا.













گەلەری