یەکەمین مەکۆی ئاسمانی هیندی بە ناوی چەندریان ٣ لەسەر جەمسەری باشوری مانگ نیشتەوە بەم شێوەیەش هندستان دەبێتە دووەم وڵات لە دوای چین کە لەسەر جەمسەری باشوری مانگی نیشتبێتەوە.
لەو بارەیەوە نیاندرۆ مۆدی سەرۆک وەزیرانی هندستان لە پەیامێکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆدا رایگەیاند؛ ئەم سەرکەوتنە تەنیا سەرکەوتن و دەستکەوتی گەلی هندستان نیە، بەڵکو داهێنان و سەرکەوتنێکی مرۆییە و هەموو کەسێک دەتوانێت شانازیی پێوەبکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٤ی مانگی تەمموز وێستگەی بۆشایی ئاسمانی
سەرەکی هیندستان لە ویلایەتی ئەندرا برادیش لە رێگەی موشەکێکەوە مەکۆی ئاسمانی
چانداریان ٣ی ئاڕاستەی مانگ کرد.
ئەرکی ئەم مەکۆیە وەرگرتنی سامپلێک لە خاکی سەر رووی جەمسەری باشوری مانگ
دەبێت بۆ پشکنینی لە ئەگەری بوونی سەهۆڵبەند و ئاو لەو بەشەی مانگ.
پێش نیشتنەوەی مەکۆ ئاسمانییەکەی هیندستان بەشێک لە دڵەڕاوکێی ئەمڕۆی هندیەکان
پەیوەندی بە شکستی هەوڵێکی ساڵی ٢٠١٩ ی هەمان کەشتیەوە هەبوو کە پێش ئەوەی لەسەر
مانگ بنیشێتەوە تەقیەوە و نەیتوانی گەشتە زانستیەکەی تەواو بکات.
