سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی روسیا؛ بە مەرج ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکەین

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا
PM:01:21:23/08/2023

4028 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند: روسیا ئامادەیە وەڵامی پێشنیازە دیپلۆماسیەکان بداتەوە سەبارەت بە گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانەکانی ئۆكرانیا، بەڵام دەبێت سەرەتا هەموو هاوکاریە سەربازیەکانی رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا بوەستێت.


رۆژی چوارشەممە، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە میدیا وڵاتەکەی راگەیاند: روسیا هەوڵی نێوەندگیریی وڵاتان بەرزدەنرخێنێت و بەتایبەت دەستپێشخەرییە مرۆییەكان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی.

ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی دەستپێكردنی پرۆسەی دانوستان، رۆژئاوا دەبێت دەستبەرداری دابینكردنی چەك ببێت بۆ كیێڤ و ئۆکرانیاش دەبێت هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا هەموو دانوستانەکانیان لەگەڵ روسیادا راگرتوە و لە ئێستادا پردی دیپلۆماسی روسیا و ئۆکرانیا پچڕاوە.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردوو بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگ بەردەوامە، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند، بە بەکارهێنانی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەستی بە هێرشی پێچەوانەکردووە بۆسەر سوپای روسیا.

پێشتریش شاندی دانوستانی روسیا و ئۆکرانیا لە وڵاتی بێلاروسیا جەندا جار کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.













گەلەری