سەردێڕ:

پاش زیادکردنی رێژەی دۆلاری کاش نرخی دۆلار دابەزی

AM:10:21:23/08/2023

6668 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی داخستنی لە دوێنێدا نرخەکەی دابەزیوە


لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕ دوێنێ نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.

وتیشی، " بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت پێویستە بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازاڕەوە زیادی بکات."













گەلەری