سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێم دابەزی

AM:11:14:21/08/2023

4564 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستنی رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.


لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕی رۆژی یەکشەممە نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

بەپێی خشتەی بانکی ناوەندی، رۆژی دووشەممە بڕی ١٩٠ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو و لەو بڕەش ١٦٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە و ٢١ ملیۆن دۆلاری دیکەی بە شێوەی کاش بووە.

بانکی ناوەندی بڕیاریدا رێژەی پارەی کۆکراوەی کارتە بانکییەکان بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزبکاتەوە و لەمەودوا هەڵگری کارتە بانکییەکان دەتوانن رۆژانە بڕی ٧٥٠ دۆلار لە کارتەکانیان تۆمار بکەن.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەو بڕە دۆلارەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە وەک پێویست نییە و بەزیادکردنی بڕەکە کاریگەری راستەوخۆ لەسەر بازاڕەکانی دراو لە عێراق و هەرێم دروست دەبێت.

وتیشی، " بۆ ئەوەی بانکی ناوەندی هاوسەنگی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکاندا رابگرێت پێویستە بڕی ئەو دۆلارەی دەیخاتە بازاڕەوە زیادی بکات."

A.A













گەلەری