سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: داهاتی شەش مانگی ئەمساڵ ٥٤ تریلۆن دینار بووە

PM:07:36:20/08/2023

2384 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: داهاتی وڵات لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە ٥٤ تریلۆن دینار بووە.


رۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردنی داهاتی نەوت لە بوجەدا بە رێژەی ٩٧٪ بەرزبووەتەوە ئەمەش بەپێی ئەو خشتانەی وەزارەتەکە لە شەش مانگی ئەمساڵدا ئامادەی کردوون.

باسی لەوەشکردووە ، داهاتی نەوت ٣٥ ترلیۆن و ٨٨٧ ملیار دینار بووە کە ٩٧٪ـی بودجەی گشتی پێکدەهێنێت و ئەوەى دیکەى داهاتى نانەوتییە کە بریتیە لە داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە، داهاتى مانگى رابردووى فرۆشی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێم هەشت ملیار و ٢٩٣ ملیۆن دۆلار بوو.













گەلەری