سەردێڕ:

بانکی ناوەندی چەند ڕێنماییەکی نوێی لەبارەی کارتە بانکییەکانەوە بڵاوکردەوە

PM:03:27:19/08/2023

14820 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند؛ لەمەودوا خاوەن کارتە بانکییەکان دەتوانن ڕۆژانە بڕی ١٠ ملیۆن دینار پارە لە کارتەکانیانەوە ڕابکێشن و جگە لەوەش ڕۆژانە دەتوانن بەبڕی ٧٥٠ دۆلار کارتەکانیان پڕبکەنەوە.


بانکی ناوەندی نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکان کردووە و تێیدا هاتووە، زۆرترین ڕێژەی ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی کارتە بانکییەکانەوە لە ناوخۆی عێراق دوو ملیۆن دیناری ڕۆژانە دەبێت، لە کاتێکدا پێشتر خاوەن کارتە نەیاندەتوانی لە ٣٩٥ هەزار دینار زیاتر ڕابکێشن.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزترین رێژەی پڕکردنەوەی کارتە بانکییەکانیش لە مانگێکدا بۆ ١٠ ملیۆن دینار بەرزدەکرێتەوە و هەر هاوڵاتییەکیش خاوەن کارتی بانکی بێت دەتوانێت ڕۆژانە بە بڕی ٧٥٠ دۆلارکارتەکەی پڕبکاتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، فراونکردنی تۆڕی دارایی و نەختینەیی عێراق لەسەر شانی بانکەکانە و دەتوانن بە چالاکردنی گرێبەستەکانیان لەگەل ئەو لایانەنای رێگەپێدراون لە مامەڵە داراییەکان و بەکارهێنانی کارتە بانکییەکان تۆڕە داراییەکان فراوان بکەن.

لە ماوەی رابردوو بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی بۆ کارتە بانکییەکان دیاریکرد کە خاوەن کارتە بانکییەکان لە رۆژێکدا دەتوانن تەنها ٣٠٠ دۆلاری تێدا باڵانس بکات و تەنها بڕی ٣٩٥ هەزار دیناریشی لێرابکێشێت.













گەلەری