بانکی ناوەندی بڕیاریدا، هاوشێوەی هەر گەشتیارێکی دیکە لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش بە هەر عەمرەکارێک بفرۆشێت.
بانکی ناوەندی نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان کرد و تێیدا هاتووە، بانکی ناوەندی بڕیاریداوە عەمرەکارانیش هاوشێوەی گەشتیارانی دیکە بتوانن لە رێگەی بانکەکانەوە دۆلاری کاش بکڕن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر
عەمرەکارێک هاوشێوەی گەشتیارانی دیکە لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانەوە دەتوانێت
بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش بکڕێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی
ناوەندی چەند بانکێکی مۆڵەتپێدراوی راسپاردووە کە لە فڕۆکەخانەکان و پەنجەرەکانی
فرۆشتنی دراوی بیانییەوە دوای دڵنیابوونەوە لە بەڵگەنامەکان بڕێک دۆلاری کاش کە لە
سێ هەزار دۆلار زیاتر نەبێت بە گەشتیاران بفرۆشن.
بەهۆی ئەوەی پشکی دۆلاری
گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکان کەمە، بانکەکان توانیان نییە لە فڕۆکەخانەکای هەولێر و
سلێمانی دۆلاری کاش بۆ گەشتیاران دابین بکەن.