سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلاری کاشی زیادکرد

AM:11:31:15/08/2023

3296 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بڕی ٣٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش خستەبازاڕەوە و بەراورد بە رێژەی پێنج ملیۆن دۆلار زیادیکردووە و هاوکات بڕی ١٨٣ ملیۆن دۆلاری دیکەی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی خستەڕوو.


ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی بڕی ١٨٣ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕە ٣٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە و بڕی ١٥٣ ملیۆن دۆلاری دیکەی بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی تەنها بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری کاشی خستە بازاڕەوە و بەراورد بە ئەمرۆ دۆلاری کاش بە ئاستی پێنج ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.

هاوکات لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و لەو بڕەش ١٧٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بوو و بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بوو.













گەلەری