AM:10:10:15/08/2023
45844 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار بوو و بەراورد بە کاتی داخستی بازاڕی دوێنێ نرخەکەی ١٥٠ دینار دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی بە ١٥٣ هەزار دینار بوو و لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕی دوێنێ دووشەممە نرخەکەی ١٥٣ هەزار و ٣٥٠ دیناربوو.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە
پێشبینی دەکرێت نرخی دۆلار نزمبێتەوە.
هاوکات بانکی ناوەندی رێنمایی نوێی ئاڕاستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو
کردووە و بەپێێ رێنماییەکان بانکی ناوەندی لە رێگەی ژمارەی ریزبەندی سەر دراوی
دۆلارەوە ئاگاداری مامەڵەکان دەبێت و هەر نوسینگەیەک دۆلار بداتە دەستی هەڵە
مامەڵەی دۆلاری لێقەدەغە دەکرێت یاخود مۆڵەتی کارکردنی لێوەردەگیرێتەوە.