سەردێڕ:

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: خواستى جیهانى لەسەر نەوت گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی

PM:11:33:11/08/2023

2556 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاند، خواست لەسەر نەوتی جیهانی گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی کە ١٠٣ ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرای کرد، زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەهۆی گەشتە هاوینەکان و زیادبوونی بەکارهێنانی نەوت لە بەرهەمهێنانی کارەبا و زیادبوونی بەرچاوی چالاکییەکانی کەرتی پترۆکیمیایی چینەوەیە.

لەسەر ئاستى ساڵەکەش بە گشتی، ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر نەوتی جیهانی بە بەراورد بە ساڵی رابردوو دوو پۆینت و دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.

بەپێی ئاژانس فرانس پرێس ئەمە دەبێتە بەرزترین ئاستی ساڵانە کە تا ئێستا تۆمارکراوە، بەو پێیەی لە مانگی شوباتدا پێشبینی کرابوو خواستى نەوت لە ماوەی ئەمساڵدا بگاتە نزیکەى ١٠٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا،

ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵى ٢٠٢٢خواستى جیهانى لەسەر نەوت نزیکەى ١٠٠ ملیۆن بەرمیل بوو لە رۆژێکدا و ساڵى ٢٠٢١ یش ٩٧ ملیۆن و ٦٠٠ بەرمیل بوو لە رۆژێکدا.













گەلەری