سەردێڕ:

چین: دەست دەکەین بە مانۆڕی سەربازی لە تایوان

مانۆڕی سەربازی چین
PM:08:35:11/08/2023

3352 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی سەلامەتی دەریایی چین ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا ١٤ی ئاب دەست دەکەن بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە ئاوەکانی دەریای ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ هەینی، کارگێڕی سەلامەتی دەریایی چین لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، مانۆڕەکە لە ئەمڕۆوە تا ١٤ی ئاب دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا ڕێگا بە هیچ کەشتییەک نادەن بەو ئاوەدا تێپەڕ ببێت.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسانی تایوان باس لەوەدەکەن، لە هەفتەی داهاتوودا چین دەست دەکات بە ڕاهێنانی سەربازی لە نزیک تایوان و ئەوەش بۆ ترساندی تایوانە لە شەڕ.
 
ئەوە لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا چین وەک وەڵامێک بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی تایوان و وتەبێژی پەرلەمانی ئەمریکا لە ویلایەتی لۆس ئەنجلوس لە ئەمریکا دەستیکرد بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی.
لە ساڵی ڕابردووەوە لە پاش سەردانەکانی نانسی پێلۆسی سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا بۆ تایوان گرژییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین زیاتر بوو و چین ڕایگەیاند، تایوان بەشێکە لە وڵاتەکەی.













گەلەری