لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار و ٣٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەی دراودا نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار داخرا لە کاتێک دا بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات
ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٨ ملیۆن دۆلاری خستوەتەڕوو، لەو بڕەش ٣١ ملیۆن
و ٥١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی خستووەتەڕوو.
بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار دوای ئەوەدێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لەم
هەفتەیەدا چەند رێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرنەبەر و عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەوبارەیەوە وتی، " ئەگەری هەیە ئەو رێکارانە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو نزم
بکاتەوە."
ئەوە
لەکاتێکدایە، دوینێ رێنماییەکانی جێبەجێ کردنی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە
دەرچوو، لە یاسای بودجەدا ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار دیاری کراوە.
کامەران قادر شارەزای ئابوری رایگەیاند، هۆکاری
بەرزی نرخی دۆلار زۆر خستنەڕووی دینارە لەلایەن حکومەتی عێراقی و کەمی خستنەڕووی دۆلارە
لەلایەن بانکی ناوەندی، ئێستا بازرگانەکان ئاگادار کراونەتەوە تەنیا بە دۆلاری
بانکی ناوەندی دەتوانن کاڵا هاوردە بکەن و ئەو بڕیارەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی
دۆلار و نزمی دەکاتەوە.