یەکێک لە بریندارانی رووداوەکەی ناحیەی شۆڕش، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی ناحیەی شۆڕش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
هاوکات، یادگار عەبدولکەریم بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بۆ ئێن ئاڕ تى رایگەیاند،
لە رووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون و سێ کەس لەوانە رەوانەی سلێمانی کراون و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە و هەر شەش قوربانییەکە لە یەک بنەماڵەن و هیچ وەڵامدانەوەیان
بۆ تەقەکردنەکە نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش باسی لەوەکرد، لە رووداوەکەدا کەسانی تەمەن ١٣ساڵ تاکو
٤٥ و ٥٠ ساڵ و ئەو کەسەشی گیانی لە دەستداوە ٢٤ساڵە و
هەردوو گورچیلەی وەستاوە.
ئەوەی خستەڕوو، لە رووداوەکەدا چەکی کڵاشینکۆف بەکارهاتووە
و زیاتر لە ٢٠ گولـلەی تەقاندووە و ئەو کەسەشی تەقەی کردووە کارمەندی هێزی ئەمنی نییە
و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی
نێوان دوو بنەماڵەوە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ شەش کەس برینداربوون.