وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم، لەبارەى ناو نووسین بۆ تۆمار کردنى قوتابیانى پۆلى یەکەمى بنەڕەتى رایاگەیاند، وادەکەى درێژ کراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سامان سیوەیلى وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم، لە هەژمارى وەزارەت لە فەیسبوک رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندى گشتى، کاتى ناو نووسین بۆ تۆمار کردنى قوتابیانى پۆلى یەکەمى بنەڕەتى تاوەکو رۆژى پێنجشەممە رێکەوتى ١٠ى ئابى ٢٠٢٣، لە سەرجەم قوتابخانە حکومییەکان درێژ کراوەتەوە.
پێشتر
وەزارەتى پەروەردە رێكاره‌كانی تۆماركردن و وه‌رگرتن لە باخچە، قوتابخانە،
خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان له ١٤ خاڵ بڵاوکردەوە و له خاڵی یه‌كه‌مدا
جه‌خت له‌سه‌ر مه‌رجی شوێنی جوگرافی كراوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی منداڵان و قوتابیان/
خوێنداران. هه‌روه‌ها به‌پێی خاڵی ژماره پێنج، ئاماژه به ته‌مه‌نی قوتابی پۆلی یه‌كه‌می
بنه‌ڕه‌تی كراوه، كه بۆ وه‌رزی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ئه‌و منداڵانه له پۆلی یه‌كه‌می
بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن، كه له‌دایكبووی ١/١/٢٠١٧ تاكو ٣١/١٢/٢٠١٧ـه‌ن.
پێشتر
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، کە لەمانگى ئایارى رابردوو
بڵاوی کردەوە تۆماركردنی قوتابیان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له رۆژی یه‌كشه‌ممه
٤/٦/٢٠٢٣، ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو ١/٨/٢٠٢٣ به‌رده‌وام ده‌بێت، بەڵام بەپێى
رێنامییە نوێیەکە درێژکراوەتەوە بۆ رۆژى پێنجشەممە ١٠/٨/٢٠٢٣.
ئەوە
لەکاتێکدایە، بڕیارە زەنگى ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤، لە رۆژى ١٣/٩/٢٠٢٣،
لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەست پێ‌بکات.