وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٢٢ ملیۆن گەشتیار چوونەتە تورکیا و ئامانجیان ئەوەیە تاکو کۆتای ئەمساڵ ژمارەکە بگەیەننە ٦٠ ملیۆن گەشتیار.
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد نوری ئارسۆی وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا رایگەیاند، ٢٢ ملیۆن و ٩٤٥ هەزار گەشتیار لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠٢٣، سەردانی تورکیایان کردووە و دەیانەوێت تاوەکو کۆتای ئەمساڵ رێژەی گەشتیاران بگەیەننە ٦٠ ملیۆن گەشتیار.
ئاماژەی بەوەکرد، داهاتی گەشتیاری
تورکیا لەماوەی ئەو شەش مانگەدا ٢١ ملیار و حەوت ملیۆن دۆلار بووە و تورکیاش لە ریزبەندی
بازاڕگەری گەشتیاری دا، چووەتە پلەی دووەم لە کاتێک دا لە پێنج ساڵی رابردوودا لە
پلەی ٢٠هەمدا بووە.
وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری
تورکیا وتی، "لە ٢٠٠ وڵاتی جیهانەوە هاوڵاتیان گەشت دەکەن بۆ تورکیا".
ئەوە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای
ئەمساڵدا، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی
کانوونی دووەم و شوباتدا میوانداری سێ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار و ٢٨١ گەشتیاری بیانی
کردووە و رێژەی گەشتیاران لە ماوەی دوو مانگدا بەراورد بە هەمان دوو مانگی ساڵی
رابردوو ٣٧,٣١٪ زیادی کردووە.