PM:06:33:24/07/2023
4764 جار خوێندراوەتەوە
لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی ١٠٠ دۆلار هەزار دینار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندی
عێراق رایگەیاند، "دۆلارمان بە نرخی فەرمی داوە بە کەرتی تایبەت بەڵام بەهۆی
خراپ بەکارهێنانەوە ئێستا بەهاکەی بەمشێوەیە بەرزبووەتەوە" دەشڵێت" بەمزوانە
دۆلار دەگەڕێتەوە سەر نرخی فەرمی خۆی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٠ هەزار دینار."
ئەوە لەکاتێکدایە، لەچەند
رۆژی رابردوودا بەهۆی سزادانی ١٤ بانکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەچەند هەنگاوێک نزیکەی ١٠ هەزار دینار دابەزی و نیوەڕۆى
ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٤ هەزار دیناری تێپەڕاند،
هاوکات ئەمرۆش لیژنەی دارایی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقییان بانگێشتی پەرلەمان
کرد و کۆبوونەوە، شەوی رابردووش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی
بانکی ناوەندی کرد و رایگەیاند، ئەو بانک و کۆمپانیایانەی دۆلاریان بە گران فرۆشتووە
دەبێت سزا بدرێن.