PM:07:24:22/06/2023
52788 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوی کوژرانی گەنجێک لە چەمچەماڵ، دەرکەوت لەلایەن هاوڕێیەکییەوە کوژراوە.
رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای کوژرانی خواناس وریا گەنجە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی چەمچەماڵ دەست بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کراوە.
قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە
دەرکەوتووە ئەو گەنجە لەلایەن هاورێیەکی خۆیەوە کوژراوە و پێشتر دەمەقاڵێ لە
نێوانیان هەبووە و هێشتا تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە نزیک کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نێو
بازاڕی قەزای چەمچەماڵ لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە بە دەستڕێژی گولـلە خواناس وریای
تەمەن ٢٢ ساڵ کوژرا.
دیار محەمەد کەرکوک