چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی ٤٠٠ ملیاری دیکە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت و تا رۆژی سێشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
پێشتر دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمەوە بڕیاردراوە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو موچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە ماون دابەش بکرێت.
هەر بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لە رۆژی
یەکشممە و دوو شەممە موچەی ١٠ وەزارەت دابەش دەکرێت و لە رۆژی شەممە لەو بانکانەی
موچە دابەش دەکەن دەوام دەبێت و بەردەوامی بە پرۆسەکە دەدرێت و سبەینێ لیستی
تەواوی دابەشکردنی موچەی موچە خۆرانی هەرێم بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش حکەمەتی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کردبوو بۆ
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و سبەینێس بڕی ٤٠٠ ملیاری دیکە دەنێرێت و بەو
شێوەیە بە زیادکردنی بەشێک لە داهاتی ناوخۆ موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش
دەکرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم رایگەیاند،وەزارەتی دارایی هەوڵدەدات
گرفتەکانی بەردەم دابەشکردنی موچە چارەسەر بکات و پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان
دابەشبکرێت.
جێگای ئاماژەیە، حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی خۆی کردووە لە بەرامبەردا حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم کە تەنها نزیکەی هەفتەیەکی ماوە بۆ مانگی تەمموز موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرەکانی دابەشدەکات.