PM:02:50:17/06/2023
6188 جار خوێندراوەتەوە
بازرگانێکی شاری کەرکوک رایگەیاند، بەرپرسێکی پارتی کە دانیشووی شاری هەولێرە نزیکەی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون و ئێستا پارەکەیان پێناداتەوە و هەڕەشەی کوشنتیشیان لێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە، بازرگانێکی شاری کەرکوک لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوەکرد، ماوەی دوو رۆژە ئەفسەرێکی ئاسایشی پارتی هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد،
٢٤ مانگ لەمەوبەر براکەی شوقە و ئۆتۆمبێلی بۆ ئەو بەرپرسە کڕیوە و پارەشی پێداوە.
دەشڵێت، "براکەم لەژێر هەڕەشەدا ئەو کارەی کردووە."
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەو بەرپرسە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆلاری ئەوانی لایە، بەڵام نایانداتەوە و بەڵگە و
شاهیدیان هەیە کە براکەی ئەو موڵکانەی بە ناوی ئەو بەرپرسە کردووە.