سەردێڕ:

روسیا چەکە ئەتۆمییەکانی گواستەوە بۆ ئەم وڵاتە

PM:08:39:25/05/2023

4268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی بێلاڕوس رایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکى ئەتۆمی روسی بۆ وڵاتەکەى دەستپێکردەوە و هێشتنەوەی ئەو چەکە لە ئاسایشی تەواودا دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی تاسی روسی بڵاویکردەوە، ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ سەرۆکی بێلاڕوسیا رایگەیاند، چەکی ئەتۆمی روسیا لە بیلاڕوسیا بە شێوەیەکی تەواو دەپارێزرێت و لە ئاسایشی تەواودا دەبێت.

سەرۆکی بیلاڕوسیا ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکی ئەتۆمی نا ستراتیژی لە روسیاوە بۆ بیلاڕوسیا دەستی پێکردووە.

لە ماوەی رابردوو روسیا و بێلاڕوسیای هاوپەیمانی رێککەوتنیان واژۆکرد لەسەر کۆگاکردنی بۆمبی ئەتۆمی لە بنکەی سەربازی تایبەت کە لە ماوەی مانگێکی دیکە دا بە تەواوەتی بونیاد دەنرێت.

لەوبارەیەوە سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا لە دوای واژۆکردنی رێککەوتنامەکە رایگەیاند، بە گواستنەوەی چەکی نا ستراتیژی لە روسیا بۆ وڵاتەکەیان کۆماری بێلاڕوسیا نابێت بە خاوەنی بەڵکو هەر لەلایەن کاربەدەستانی روسیا کۆنتڕۆڵ دەکرێت.













گەلەری