PM:02:55:25/05/2023
1936 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئامادەیی بۆ ناردنی ٣٧ هەزار هاوڵاتی عێراقی بۆ سعودییە راگەیاند تاوەکو فەریزەی حەج بەجێبهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولکەریم نسرت نوێنەری دەستەی حەج و عەمرەی عێراق بە ئێن ئاڕ تی عەرەبی رایگەیاند، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و ئەو ئاسانکارییانەی پێشکەشی حاجیانی عێراق کراون، ئێستا ئامادەن تا ٣٧ هەزار حاجی بنێرنە وڵاتی سعودیە بۆئەوەی فەریزەی حەج بەجێبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی
حاجیانی ئەمساڵ گەیشتووەتە ٣٧ هەزار کەس و حاجیان ڤاکسینیان وەرگرتووە و لە وڵاتی
سعودیەش باشترین جێگای مانەوە و خواردنیان بۆ دابین دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجیان
لە وڵاتی بەنگلادیشەوە گەیشتوونەتە سعودیە و بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی رایگەیاند،
لە کۆتایی ئەم مانگە یاخود لە سەرەتای مانگی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم
لە سلێمانییەوە بە رێگای وشکانی دەگاتە سعودیە.