سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی ئەڵمانیاوە گەیشتە زیاتر لە ٨٠ کەس

AM:10:47:16/07/2021

6776 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە لافاوێکی بە‌هێز رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە.


چەند رۆژێکە لافاوێکی بە‌هێز رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە.

ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردوە، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی بەشێکی خاکی ئەڵمانیای گرتووەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٨١ کەس و سەدان کەسیش بێسەروشوێن بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی لافاوەکەوە کە رۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە، سەدان خانوو رووخاون و زیانێکی زۆری ماددی بەهۆی لافاوەکەوە هەیە.

بەوتەی میدیاکان، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا سەدان کەسیش بێسەروشوێنن، پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاتر ببێت.

هاوکات، لافاوەکە وڵاتی بەلجیکاشی گرتووەتەوە و تا ئێستا هەشت کەسیش لەو وڵاتەش گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری