بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هێزێکی دەمامکدار هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی بەرپرسی پێشووی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان و خۆی و هاوسەرەکەیان فڕاندووە. پۆلیسیش دەڵێت، "ئاگاداری رووداوەکە نین."
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی دەمامکدار (کە بەپێی وتەی شایەتحاڵێک سەر بە هێزەکانی دژەتیرۆر بوون) هەریەک لە ئارام سایەخان بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان و هاوسەرەکەیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە.
بڕوا سایەخان برای ئارام سایەخان، ئەو رووداوەی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوەکرد هێزێکی دەمامکدار براکەی و هاوسەری براکەیان فڕاندووە.
لەبارەی ئەو رووداوەشەوە
پۆلیسی گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو
رووداوە نین.
ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە ئارام
سایەخان بەڕێوەبەری پێشووی راگەیاندنی مەرزی پەروێزخان و هاوسەرەکەیەوە کرد بەڵام ژمارەکانیان
بەردەست نەبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگێک
لەمەوبەر ئارام سایەخان و هاوسەرەکەی کە هەردووکیان لە مەرزی پەروێز خان فەرمانبەر
بوون گواستراونەتەوە بۆ نێوشاری کەلار.
محەمەد عەدنان- کفری
بڕیار جاف- کەلار