سەردێڕ:

فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان چەند گوندێکی قەزای پێنجوێنی بۆردومانکرد و کوژراو و بریندار هەیە

PM:07:53:15/04/2023

28040 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پاسەوانی سنور بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە پێنجوێن بەدرۆن هێرش كرایە سەر گوندەكانی ساڵیاوا و وریاوا كانی میران و یەک کەس کوژراوە و دوانی دیکەش بریندارن.


چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەر لە سنووری ناحیەی گەرمک و کوژرا و بریندار هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای هێرشی فرۆکە بێ فڕۆکەوانە گوندەکانی کانی میران وریاوا و ساڵیاوا بۆردومان کراون و سەرجەم ئەو گوندانە لە نزیک ناحیەی گەرمکن و ٣٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای پێنجوێنەوە دوورن.

دانیشتوانی ئەو گوندانە بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، لە دوای هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکە گوندەکانی ساڵیاوا و وریاوا كانی میران تۆپ باران كراوە.
بەرپرسی پاسەوانی سنوور لەو ناوچەیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فرۆکە بێفرۆکەوانەکە تا ئێستا بەسەر ئاسمانی ئەو سێ گوندەدا دەسوڕێتەوە و دەشڵێت، "فرۆکە بێفرۆکەوانەکە نەناسراوە."

هاوکات بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکەوە یەک چەکداری پەکەکە گیانی لە دەستداوە و دوانی دیکەش بریندارن.

 

سیروان رەفیق - پێنجوێن













گەلەری