PM:11:00:12/04/2023
3720 جار خوێندراوەتەوە
زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و دروستبوونی ئاستەنگ لە شەقامەکان تاقیکردنەوەکانی سبەینێ دوادەخرێت بۆ رۆژێکی دیکە.
هاوکات، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم بەڕیوەبەرایەتییەکانی پەروەردەیان لە هەرێم سەرپشک کردووە لەوەی سبەینێ بکەن بە پشوو یان نا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی پێشووەوە کەشناسی
هەرێم و شارەزایانی کەشناسی رایانگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی باو
بارانی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا ئیوارەی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
لە ٨ـی مانگی رابردووش شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین
رووی لە هەرێم کرد و بەهۆیەوە دەوامی فەرمی سەرجەم پەروەردەکان راگیران و لە زۆربەی
پارێزگاکان لافاو دروست بوو.