سەردێڕ:

شایەتحاڵێک: دەنگی تەقەکردن لە ناوفڕۆکەخانەی هەریرەوە دێت

PM:04:39:10/04/2023

4588 جار خوێندراوەتەوە

شایەتحاڵێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەناو فڕۆکەخانەی هەریر درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و لە ئێستادا دەنگی تەقەکردن دەبیسترێت. قائیمقامی شەقڵاوەش دەڵێت، "ئەو دەنگەی دەبیسترێت مەشقی هێزەکانی هاوپەیمانانە کە لەفڕۆکەخانەکەدان".


چەند شایەتحاڵێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتیان راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر درۆنێک لە فڕۆکەخانەی هەریر کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە ئێستادا دەنگی تەقەکردن لەناو فڕۆکەخانەی هەریرەوە دەبیسترێت.

لە بەرامبەردا، کاروان کەریم خان قائیمقامی قەزای شەقڵاوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو دەنگەی دەبیسترێت تەقەکردننییە و هیچ درۆنێکیش نەکەوتووەتەخوارەوە، ئەوەی دەبیسترێت دەنگی راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکایە کە لە فڕۆکەخانەکەدان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سێ رۆژی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک درۆنێکی بۆمبرێژکراو و کەوتە خوارەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا و تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی زانیاری لەبارەی ئەو درۆنەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە پێنج درۆن کەوتوونەتە خوارەوە و دوو مانگ لەمەوبەر درۆنێک لە ناحیەی ئەتروش کەوتە ناو حەوشەی ماڵێکەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێنەکەوتەوە.













گەلەری