کەشناسی ئەمریکا رایگەیاند، زریانێکی بەهێز ناوچەکانی باشوری وڵاتەکەی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ٢٣ کەس گیانیان لدەستداوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروست کردووە.
کەشناسی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، زریانێکی بەهێز رووی لە ویلایەتەکانی میسیسپی و ئەلاباما کردووە و بەهۆیەوە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین شوێنی نیشتەجێبوون روخاون و هێڵەکانی کارەبا پچڕاون.
دەشڵێت، بەهۆی بارودۆخی سەختی
کەشوهەواوە تەرزەی قەبارە گەورە باریووە کە قەبارەی هێندەی تۆپێکی گۆڵف دەبێت و شەپۆلەکەش
بە ئاڕاستەی ویلایەتەکانی باشوری ئەمریکا دەڕوات بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت هۆشداری بە
هاوڵاتییان داوە کە زریانەکە هەڕەشە لەژیانیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زریانی
تۆڕنادۆ بەدرێژایی ٩٦ کیلۆمەتر لەباشوری رۆژهەڵاتی شاری جاکسۆن لە ویلایەتی میسیسپی
زیانی گەیاندووە. خێرایی زریانەکە بەرێژەی ٧٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا بەبێ ئەوەی
کەم بکات.
هەروەها، کەشناسی نیشتیمانی
ئەمریکا لەبارەی زریانەکەوە هۆشداری بەهاوڵاتییانداوە خۆیان بپارێزن، چونکە ئەوان
لەدۆخێکدان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و ئەو کەرەستانەی زریانەکە بۆ ئاسمانی بردوون
لەکاتی کەوتنەخوارەوەیان مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە دروست دەکات کە بێ پەناگەن.
باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت
زریانەکە زیانێکی گەورە بە شوێنەکانی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکان و ئۆتۆمبێلەکان بگەیەنێت
و رەنگە بەتەواوی لەناویان ببات.
هـ - ح