سەردێڕ:

سەرەڕای ناجێگیریی دارایی بانکی فیدڕالی ئەمریکا رێژەی سوودی بەرزکردەوە

PM:06:53:23/03/2023

2592 جار خوێندراوەتەوە

بانکی فیدراڵی ئەمریکا دووبارە نرخی سوودی بەرزکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم هەنگاوە مەترسییەکانی ناجێگیری دارایی لە دوای زنجیرەیەک شکستی بانکی زیاد دەکات.


بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێژەی سوودی بە رێژەی ٠.٢٥ خاڵی سەدی زیاد کرد و بەم شێوەیەش لە ئێستادا رێژەی سوودی بانکەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە ٥٪.

لەوبارەیەوە بانکی فیدراڵی ئەمریکا رایگەیاند، سیستەمی بانکی وڵاتەکەیان بەهێزە، بەڵام دەبێت ئاگاداربن لە ناجێگیری دارایی کە لەوانەیە زیان بدات لە گەشەی ئابوری لە مانگەکانی داهاتوو.

هاوکات، بڕیاری بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود هەوڵێکە بۆ بەدەستخستنی سەقامگیری نرخەکان، بەڵام بەرزی رێژەی سوودی بانکەکان کە لەساڵی رابردووەوە سەریهەڵداوە دەکرێت فشار لە سیستەمی بانکی ئەمریکا بکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوو هەریەکە لە بانکی سیلیکۆن و بانکی سیگنیچەر لە ئەمریکا دووچاری داڕمانی دارایی بوونەوە و ئەمەش بە شێوەیەکی لاوەکی کاریگەری هەبوو لەسەر بڕیاردانی بانکی فیدڕاڵی بۆ بەزرکردنەوەی رێژەی سوود.



ئـ - ع













گەلەری