سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووە

AM:08:08:22/03/2023

5964 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و ٨٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٦٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ماوەی رابردوو، نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینیبوو.

دابەزینی بەهای نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخی نەوت بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆرانکاری و ناسەقامگیری کردووە.













گەلەری