سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین بەردەوامدەبێت

PM:10:16:16/03/2023

26008 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، تا بەرەبەیان ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵات هەیە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تا بەرەبەیان ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانى رۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵات هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر دروست بوونى تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچەى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى هەرێم هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەىنێ رۆژی هەینى ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران لە ناوچەى جیا جیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەپۆلی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان بەردەوام دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکان، هەروەها زۆرترین رێژەی دابارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ هەینییەوە هاتبوو، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان تاوەبارانی کورتخایەن دەبێت، هەندێک کات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەیە.


کـ - کـ













گەلەری