PM:12:35:16/03/2023
93176 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی مانگی ئازار لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ بۆنەی رۆژی نەورۆزەوە لە رێکەوتی ٢١ی ئەم مانگە تاوەکو رۆژی ٢٣ی هەمان مانگ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنەوە، لە رێکەوتی ٢٦ی ئازار دەوامی فەرمی لە خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی
ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاندبوو، لە رێکەوتی ١١ی ٣ی تاوەکو ٢٤ی ٣ی لە سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندن پشووی وەرزی بەهارە دەبێت.
ئـ.عـ