PM:01:38:15/03/2023
2192 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە لە پارێزگاکانی ئدیامان و ئورفا لە تورکیا هەشت کەس گیانیانلەدەستدا و چەندان کەسیش بێسەروشوێن بوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە لە پارێزگاکانی ئدیامان چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و لە پارێزگای ئورفاش چوار کەس گیانیانلەدەستداوە.
هاوکات، بەهۆی لافاوەوە چەندان کەس بێسەروشوێن
بوون و چەندان خێزانیش ئاوارە بوون و زیانیان پێگەیشتووە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ٦ـێ شوباتی ئەمساڵدا
بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند و نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستدا.