سەردێڕ:

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژکردنەوەی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوی هەرێم دواخرا

PM:12:16:15/03/2023

1120 جار خوێندراوەتەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەو سکاڵایانەی لەسەر هەرێمی کوردستان تۆمارکراون کۆبێتەوە، کە یەکێک لە سکاڵاکان دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بوو و لەلایەن نەوەی نوێوە تۆمارکرابوو، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.


دانیشتنەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ٢٩ی ئازار دوخرا، کە لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ بوو دژی درێژکردنەوەی تەمەنی سێ سەرۆکایەتییەکە بە نایاسایی.

هاوکات، نەوەی نوێ بە سێ سکاڵای جیاواز لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای دژی درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆکایەتیەکان تۆمارکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٧ی مانگی رابردوو دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، دادگا دانیشتنەکەی بۆ رۆژی ١٥ی ئەم مانگە دواخست.













گەلەری