سەردێڕ:

هەڵوێستی سیستانی لەبارەی قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە عێراق ئاشکراکرا

PM:05:11:13/03/2023

28256 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاینی ئاگادار لە نەجەف رایگەیاند، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دژی یاسای قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان و هەر رێوشوێنێکی هاوشێوەیە کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە.


ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی راپۆرتێکی لەبارەی یاسای قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق قسەی لەسەر یاساكە نەكردووە.

هاوکات، لە زاری چاوگێکی ئاگادار لە نەجەفەوە بڵاویکردەوە کە سیستانی لە نەجەف دژی ئەو یاسایە و هەر رێوشوێنێكی هاوشێوەیە.

چاوگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مەرجەعییەت بەردەوام پێداگری لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی مەدەنی كردووە لە عێراق، دژی سەپاندنی ئایندارییە بەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی خواردنەوە و هاوردەکردنی خواردنەوە کحولییەکانی پەسەند کرد و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكرایەوە، كە رێگەی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە خۆشكرد، بەڵام بڕیارەکە نارەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا.


کـ - ئـ 













گەلەری