سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: ٤٠٠ ملیارەکە گەیشتووەتە هەرێم

PM:12:11:13/03/2023

8516 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی ئەمڕۆ بڕی چوار سەد ملیار دینار گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.


پاش ئەوەی بڕیار بوو دوێنی ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا بگاتە هەرێم؛ ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم هاتنی ئەو بڕە پارەیەی راگەیاند.

ئەو ٤٠٠ ملیارەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت بەشێوەی قەرزە و پێویستە هەرێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٤٠٠ ملیار وەک تەواوکاری پشکی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەڵام دواتر دادگای باڵای فیدراڵی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بە نایاسایی لە قەڵەمدا.

 













گەلەری