PM:03:58:11/03/2023
3160 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری شارۆچکەی پایاسی سەر بە پارێزگای هاتای بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گۆمێکی نوێ دروست بووە و دانیشتووانی ناوچەکە بە گۆمی بومەلەرزە ناوی دەبەن.
دوای ئەوەی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکاندا بووە هۆی رۆچوونی زەوی. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بەشێک لە تاوێرە بەردەکانی لووتکەی شاخێکی شارۆچکەی پایاس، لەبەردەم رووباری ئاکچای کە لە چیای ئامانۆسەوە هەڵدەقوڵێت، گۆمێک دروست بووە.
رەسوڵ کارا یەکێکە
لە دانیشتووانی شارۆچکەکە باسی لەوەکرد، گۆمەکە ٢٠ مەتر قوڵە و ٣٠٠ مەتریش درێژە، وتیشی،
"بەباشی لەوە تێگەیشتین کە بوومەلەرزەکە چەند بەهێز بووە. لەمەودوا دەتوانین
ئێرە بە 'گۆمی ئاکچای' یان 'گۆلی بوومەلەرزە' ناوببەین."