سەردێڕ:

ئەگەری هەیە لە رۆژی ڤالانتاین ئەم رووداوە گەردونییە رووبدات

AM:09:50:10/03/2023

2984 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، ئەگەری هەیە لە رۆژی ڤالانتاینی ساڵی ٢٠٤٦دا، تەنێکی تێکدەر کە قەبارەی هێندەی تاوەرەکەی ئیتاڵیایە، کە بەرزیەکەی ٥٥ مەتر و ٨٦ سانتیمەترە بەر زەوی بکەوێت. دەشڵێت، "ئەگەری هەیە زیان بەو ناوچانە بگەیەنێت کە بەری دەکەوێت".


بەرپرسانی نوسینگەی هەماهەنگی بەرگری هەسارەکانی سەر بە ئاژانسی ناسا ئاماژەیان بەوەداوە، تەنێک لە ٢٨ی ٢ی ئەمساڵ کە ناوی 2023 DW دۆزراوەتەوە.

دەشڵێن، تەنەکە بەشێوازێکی مەترسیدار ئەگەری هەیە تا نزیکەی ٢٠ ساڵی داهاتوو لە زەوی نزیکبێتەوە، بەتایبەت لەکاتژمێر ٤:٤٤ خولەک بەکاتی ئەوروپا و لەرۆژی ١٤ی ٢ی ٢٠٤٦دا کە بە رۆژی ڤالانتاین ناسراوە بەر زەوی بکەوێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئەگەری روودانی رووداوە پێشبینیکراوەکەش لە یەک بۆ ٦٠٠ دانراوە کە وەک گریمانەیەک تەنەکە بەر زەوی بکەوێت.

بەرپرسانی نوسینگەی هەماهەنگی بەرگری هەسارەکانی سەر بە ئاژانسی ناسا باسیان لەوەشکردووە، ناوچەکانی کاریگەری چاوەڕوانکراو لە زەریای هیندییەوە تا زەریای هێمن و لە رۆژئاواوە تا کەنارەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا درێژدەبنەوە کە لەکاتی بەرکەوتنی ئەو هەسارەیەدا ئەگەری هەیە زیانیان پێبگات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەپێی خەمڵاندنەکان تیرەی 2023DW نزیکەی ١٦٥ پێ (٥٠مەتر)ە، یان نزیکە لە یاریگایەکی ئۆڵۆمپی.

هاوکات، زانایان دەڵێن، لە ٨ی ئازارەوە، ناوەندی هەماهەنگی زەوی لە نزیک دەزگای زەوی پێشبینیدەکات کە یەک لە ٦٢٥ ئەگەری پێکدادانی ئەو تەنە لەگەڵ زەویدا هەیە، لە کاتێکدا ئەم ئەگەرانە رۆژانە بەردەوام پێداچونەوەیان بۆدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دۆزینەوەی DW ی لە ساڵی ٢٠٢٣ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە "چەند هەفتەیەکی دەوێت لە داتا بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی نادڵنیایی و پێشبینیکردنی گونجاو لە خولگەی خۆیدا بۆ چەندین ساڵ لە داهاتودا".

2023 DW لە ئێستادا لە سەروی لیستی مەترسییەکانی ژمارە ١ی ناسایە کە لە پێوەرەکانی تۆرینۆدا ریزبەندی کراوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە هێشتا هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی.

تەرازوی تۆرینۆ رێگایەکە بۆ پۆلێنکردنی مەترسییەکانی تەنی نزیک لە زەوی (نیۆ)، وەک ئەستێرە و دورەپەرێزەکان، بۆ دەستنیشان کردنی ئەگەری ئەوەی تا چەند لە داهاتودا لەگەڵ هەسارەی زەویدا بەریەکدەکەون، پێوەرەکە پشت بە پۆلێنکردنێک دەبەستێت لە سفر بۆ ١٠، بەجۆرێک کە سفر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەری پێکدادان نزیکە، لە کاتێکدا پۆلێنکردنی ١٠ خراپترینە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێکدادان لەگەڵ زەوییەکەدا هیچ دەربازبوونێکی نییە و هەر روودەدات.

ئاژانسی ناسا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەم جۆرە رووداوانە بە تێکڕا جارێک بۆ هەر ١٠٠ هەزار ساڵ یان کەمتر روودەدەن، هەر بۆیە ئەگەر گریمانەی بەرکەوتنی 2023DW بە هەسارەی زەوی بگاتە سێ پلە لەسەر پێوەرەکە، ئەو ئاژانسی ناسا خەڵک ئاگادار دەکاتەوە.

دەشڵێت، ئەگەر تەنی DW 2023 لەگەڵ هەسارەی زەوی بەریەکبکەوێت، ئەوا رووداوەکە هاوشێوەی رووداوەکەی تۆنگۆسا دەبێت کە هێزەکەی ١٢ مێگا تەن بوو، ١١٤ ساڵ لەمەوبەر سیبیریای گرتەوە و بووە هۆی تەقینەوەیەکی ئەتۆمی، لەناو دارستانێک کەوتەخوارەوە و لەئەنجامیشدا زیاتر لە ٨٠ ملیۆن داری لەناوبرد.


کـ - کـ 












گەلەری