بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ١١ کەس بەهۆی رۆچوونی زەویی کە لە ناوچەی ناتونای ئەندۆنیسیا روویداوە گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
کاربەدەستانی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی ئەندۆنیسیا رایانگەیاند، رۆچوونی زەوی بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەی کە گوندی سەراسانی سەر بە ناوچەی ناتونای گرتووەتەوە روویداوە.
ئاماژەیان بەوەش
کردووە، لە رۆچوونەکەدا خانووەکانی گوندەکە کەوتوونەتە ژێر خاکەوە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو،
لە ئاکامی گەڕان و رزگارکردن تەرمی ١١ هاوڵاتی دۆزراوەتەوە و مەترسی لە زیادبوونی
ژمارەی گیانلەدەستدان دەکرێت.
کاربەدەستەکانی
ناوچەکە دەڵێن، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن کە بە ئامادەبوونی دەیان پۆلیس، سەرباز
و خۆبەخشان بەردەوامە.
عەبدول موهاری
وتەبێژی بەڕێوەبردنی کارەساتی نیشتمانی ئەندۆنیسیا، باسی لەوەکرد، هێشتا نەگەیشتوونەتە
بەشێک لەو شوێنانەی کە کەوتوونەتە ژێر رۆچوونەکە.
ئاشکراشیکرد، هێشتا
هیچ هەواڵێکیان سەبارەت بە نزیکەی ٥٠ کەس پێنەگەیشتووە.