بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکی رایگەیاند، دوو فڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ئەمریکا مەشقی بەکارهێنانی فڕۆکەی جەنگی وەردەگرن کە فڕۆکەی ئێف-١٦ش لە نێویاندایە.
بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکی لە لێدوانێکدا بۆ میدیا جیهانییەکان ئاماژەی بەوەدا، دوو فڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ناوچەی تۆکسۆنی سەر بە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا مەشق و راهێنان لەسەر فڕۆکەی جەنگی وەردەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە مەشقەکەدا فڕۆکەوانەکان شێوازی
کارکردنی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سەربازەکانی فێردەکرێن و پەرە بە توانا
جەنگییەکانیان دەدرێت.
راشیگەیاند، یەکەم جارە چالاکییەکی لەو جۆرە بۆ فڕۆکەوانەکانی
ئۆکرانیا رێکدەخەن کە لەلایەن فەرماندەیی جەنگی ئەمریکاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر جەنگی
روسیا و ئۆکرانیادا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، بەردەوام دەبن لە
هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و سورن لەسەر پاڵپشتیکردنی سەروەرییەکانی خاکی ئۆکرانیا.