سەردێڕ:

سبەینێ ٨٢ هاوڵاتی عێراقی لە ناوچەکانی بومەلەرزە لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە عێراق

PM:11:10:05/03/2023

3008 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ ٨٢ هاوڵاتی عێراقی لە ناوچەکانی بومەلەرزە لە تورکیاوە بگەڕێنەوە عێراق.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ ٨٢ هاوڵاتی عێراقی لە تورکیا و ناوچەکانی روودانی بومەلەرزەکەوە بگەڕێنرێنەوە عێراق، سەحاف باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییە عێراقییەکان بە ڕێگای وشکانیدا دەگەڕێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دەرەوە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بە هاوڵاتیانی عێراق لە تورکیا.

گەڕانەوەی هاوڵاتییە عێراقییەکان لەکاتێکدایە، لە بەرواری ٦ی شوباتی رابردوودا بومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس لە تورکیا گیانیان لەدەستدا و پێنج هەزار و ٩٠٠ کەسیش لە سوریا گیانیان لەدەستدا. بە سەدان هەزار کەسیش برینداربوون، لەو کاتەوەش چەند هاوڵاتییەکی عێراقی لە تورکیا مابوونەوە و نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ عێراق، لە ئێستادا رێکارەکانی گەڕانەوەیان تەواوبووە.

هـــ.حـ













گەلەری