وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی یۆنان دەستی لەکارکێشایەوە و رایگەیاند، ناتوانێت گوزارشت لە ئازارەکەی ناخی بکات و بەڕێوەبەری هێڵی شەمەندەفەرەکان بەهۆکاری کەمتەرخەمی دەستگیرکرا.
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دوو شەمندەفەر لە یۆنان پێکیاندا کێشا و لە ئەنجامدا ٣٨ کەس گیانیانلەدەستدا، کۆستاس کارامالیس وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی یۆنان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی حکومەتی وڵاتەکەی کرد.
ئاماژەی بەوەشدا، رووداوی پێکدادانەکە خراپترین
و قورسترین رووداوی شەمەندەفەرە و هێندە بە روودانی کاریگەرە ناتوانێت گوزارشت لە ئازارەکانی
بکات.
هاوکات چاوگێک لە پۆلیسی یۆنان بە
ئاژانسی فرانسپرێسی راگەیاند، بەرێوەبەری وێستگەی شەمەندەفەری لاریسا کە دەکەوێتە
ناوەڕاستی وڵاتەوە دەستگیرکراوە و تۆمەتی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیانی بەهۆی کەمتەرخەمییەوە
دراوەتەپاڵی و دادگایی دەکرێت.
یانیس ئکۆنۆمۆ وتەبێژی حکومەتی یۆنان باسی
لەوەکرد، رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە هەردوو شەمندەفەرەکە چوونەتە سەر هەمان هێڵ
وتیشی، شەمەندەفەرە نەفەرهەڵگرەکە ٣٢٤ سەرنشین و تیمێکی ١٠کەسی هەڵگرتووە و گەشتی بۆ
ئەسینای پایتەخت و سلۆنیکی لە باکوری رۆژهەڵاتی وڵات کردووە و لەهەمانکاتدا شەمەندەفەرێکی
دیکەی بارهەڵگر هەمان گەشتی بەئاڕاستەی پێچەوانە ئەنجامداوە و بەیەکیاندا کێشاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوو شەمندەفەر لە شاری
لاریسای وڵاتی یۆنان پێکیاندا دا و بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیانلەدەتسدا و دەیانی
دیکەش بریندار بوون.